Heman Hussein Yaseen
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی و بە بانگھێشتێکی فەرمی سەردانی ئوردن دەکات و لەگەڵ شای ئوردن، شا عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئوردن دەکەن.
بەپێی هەواڵەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شاندی یاوەری سەرۆکی حکوومەت پێکهاتووە لە وەزیری ناوخۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان عەبدوڵڵا حاجی مەحموود و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی.