Zana Natık Kerem
25 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای لە دەنگدەران کرد، باوەڕ بەو کاندیدانە نەکەن کە بەڵێنی دامەزراندن و دابەشەکردنی پارچە زەوی دەدەن.
مستەفا کازمی لە تویتێکدا کە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاویکردووەتەوە پەیامێکی ئاراستەی دەنگدەران کردووە و نووسیوویەتی: "چەند رۆژێکی کەم ماوە لە بەردەم گەلەکەمان بۆ ئەوەی ئاییندەی خۆی لە رێگەی بەشداریکردنی فراوان لە ھەڵبژاردنەکان و ھەڵبژاردنی راست و دروستەوە، بنەخشێنێت".
ھەروەھا بۆ دەنگدەران نووسیویەتی، "بڕوا بەو کاندیدانە مەکەن کە بەڵێنی وەھمی دەدەن بۆ دامەزراندن و دابەشکردنی پارچە زەوی و دەنگ دەکڕن، گوێ لەو کاندیدانەیش مەگرن کە ھەڕەشە دەکەن، بە دەنگەکانتان لە ھەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرددا دووریان بخەنەوە و با پێکەوە ئاییندەیەک بونیاتبنێین کە شایەنی گەل بێت".