مستەفا کازمی: "بەپاڵپشتیکردنی ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە وڵاتمان سەقامگیر دەبێت"
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی: "وڵاتمان سەقامگیر نابێت، ئەگەر پاڵپشتیی لە ھێزەکانی سوپا، دژەتیرۆر، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان نەکەین".
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە عێراق سەقامگیر نابێت، ئەگەر پاڵپشتیی لە ھێزەکانی سوپا، دژەتیرۆر، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان نەکرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، مستەفا کازمی لە میانی بەشدارییکردنی لە رێورەسمی فڕینی فڕۆکەی (T-٥٠ IQ) کە لە بنکەی ئاسمانی شەھید محەمەد عەلا رۆژئاوای بەغدا بەڕێوەچوو ستایشی ھەوڵەکانی ھێزی ئاسمانی عێراقی کردووە ، بە بەردی بناغەی چیرۆکەکانی سەرکەوتنی بەسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەقەڵەمداوە و گوتی:
"ھێزی ئاسمانی، تەنھا ھێزێکی سەربازیی نییە، بەڵکو ھێزێکە ھەڵگریی پەیامی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانیی پەروەرییە ، رەوانگدانەوەی ئەو عێراقییانەیە کە خوازیاری ئاشتی و قوربانیی دانن".
باسی لەوەش کردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە، حکوومەتی ئێستا سەرباری ھەموو رەوشە دژوار و نائاساییەکاندا، یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی، پاڵپشتیکردن بووە لە ھێزە ئەمنییەکان و گوتی:
" وڵاتمان سەقامگیر نابێت، ئەگەر پاڵپشتیی لە ھێزەکانی سوپا، دژەتیرۆر، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان نەکەین، پێویستمان بەوەیە پاڵپشتی زیاتر لەو ھێزانە بکەین بۆ ئەوەی ئەرکەکانیان لەپێناو پاراستنی عێراقییەکان جێبەجێ بکەن".
فڕۆکەی "T-٥٠ IQ" بە فڕۆکەکانی نەوەی چوارەم دادەندرێت و دروستکراوی وڵاتی کۆریای باشوورە، ھەروەھا بە فڕۆکەیەکی پێشکەوتوو دادندرێت و تواناکانی بە فڕۆکەی (F16) بەروارد دەکرێت و بۆ مەبەستی شەڕ، مەشق و بەرگرییکردن بەکاردێت، ھەروەھا توانای ھەڵگرتنی بۆمبی لەیزەریشی ھەیە .