Zana Natık Kerem
18 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2023
ھەولێر ــ AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق راگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، بەسرە، ئەنبار و میسان سێ تیرۆریست و ١٧ تومەتبار دەستگیر کراون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزە ئەمنییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، بەسرە، ئەنبار و میسان ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆرست و ١٧ تۆمەتبار دەستگیر کراون.