Sarmand Hameed
30 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2022
هەولێر - AA
لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ - سەنگاو سەربە پارێزگای سلێمانی، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و ١٢ی دیکە برینداربوون.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند رووداوەکە لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو نزیک فەرماندەی پیادەی کەرکووک (مەنیلە) روویداوە کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە (زیل) وەرگەڕاوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بەهۆی رووداوەکەوە، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و ١٢ی دیکە برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەهانای بریندارەکانەوە چوون و بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و لە ئیستادا لە ژێرچاودێریدان.