Sarmand Hameed
30 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2022
هەولێر - AA
دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق رایگەیاند، سبەی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی دووشەممە یەکی شەوال، یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.
لەو راگەیەندراوەی کە لە دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو بەهۆی ئەوەی نەتوانرا مانگ ببنرێت و بەڵگەی دروست نەبوو بۆ بینینی مانگ، بۆیە سبەی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی دووشەممە یەکی شەوال، یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.
بڕیارە تا دەمێکی دیکە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بۆ رای گشتی بڵاوبکاتەوە.