عێراق

لە ئامێدی دوو پێشمەرگەی دیکە بە ھۆی ھێرشێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بریندار بوون

Rawan Subhi Obaiullah  | 29.04.2025 - نوێکردنەوە : 30.04.2025
لە ئامێدی دوو پێشمەرگەی دیکە بە ھۆی ھێرشێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بریندار بوون

Dahuk

دھۆک - AA

لە گوندی بەڵاڤەی سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک، درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو خۆی بە خاڵێکی پێشمەرگەدا تەقاندەوە و بەھۆیەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە پشت تەقاندنی ئەم درۆنە بۆمبڕێژکرانەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە، لە سنووری قەزای ئامێدی، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی بە خاڵێکی پێشمەرگەدا تەقاندەوە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.

پێشتریش لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە ناحیەی دێرەلووک هاووڵاتییەکی سڤیلى ناحیەکە برینداربوو، ھەروەھا لەناوچەی ( گێرا چەلکێ) لە نزیک ناحیەی دێرەلووک درۆنێک لە ناو ھاووڵاتیانی سڤیل کەوتبوو خوارەوە، ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın