Zana Natık Kerem
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
راگەیەندرا كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق، گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە سنووری پارێزگای كەركووك باكووری عێراق كە رووفاتی 45 كەس لەخۆدەگرێت، دۆزیووەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی خۆجێی رایگەیاندووە كە هێزە ئەمنییەكان، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنییان لە سنووری گوندی داود علوكە سەربە ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە.
ئاشكرایشیكردووە كە لە میانی هەڵمەتەكەدا، گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە ناوچەكەدا دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە، ئەو گۆرە بەكۆمەڵەی كە لە ناوچەكەدا دۆزراوەتەوە، رووفاتی 45 كەس لەخۆدەگرێت كە پێشتر لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە كوژراون.