عێراق

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بەرەو تەواوبوون دەچێت

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بە گوژمەی شەش ملیار دینار تەواو دەكرێت کە سەدا ٥٠ ڕێژەی سەوزایی لە خۆ دەگرێت.

Rawan Subhi Obaiullah  | 29.07.2025 - نوێکردنەوە : 30.07.2025
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بەرەو تەواوبوون دەچێت

Arbil

دھۆک - AA

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کورستان-عێراق بڵاویکردەوە: "لە درێژەی گەشەپێدانی پڕۆژە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بە گوژمەی شەش ملیار دینار تەواو دەبێت".

ئاماژە بەوەش دراوە: "لەم قۆناغەدا درێژیی کۆڕنیشی زاخۆ، سێ کیلۆمەترە و زیاتر لە سەدا ٥٠ی ڕووبەرەکە سەوزایی لەخۆ دەگرێت، هەروەها پیادەی ھاتوچۆ بە درێژایی هەشت مەتر بۆ ھەر لایەک دروست کراوە، پڕۆژەکە سەدا ٨٥ی تەواو کراوە، لە پڕۆژەکەدا خواردنگە، کافتریا و بەلەمی گەشتیاری هەیە، بە تەواوبوونی پڕۆژەکەش ژمارەی گەشتیاران بۆ زاخۆ زیاتر دەبێت".

قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی زاخۆ بە درێژایی هەزار و ٥٠٠ مەتر لە ھەردوو دیوی ڕووباری خابوور لە زاخۆ جێبەجێ کراوە، کە تێچووەکەی ١١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە، لە ناو پڕۆژەکەدا بەنداوێک بە درێژایی ٧٣ مەتر و بەرزیی ٣.٥ مەتر دروست کراوە کە توانای گلدانەوەی ٢٥٠ ھەزار مەتر سێجا ئاوی ھەیە، لە ھەمانکاتدا سەدا ٧٠ی ئەو پڕۆژەیە سەوزاییە و ئەمەش سوودێکی باش بە ژینگەی ناوچەکە دەگەیەنێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın