Hemn Baban
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت ئه‌و ترسه بشكێت كه كورد باسی سه‌ربه‌خۆیی بكات.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند هێشتا بڕیار نه‌دراوه پێشمه‌رگه به‌شداریی شه‌ڕی ناو مووسڵ بكات و پێویسته گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ زانكۆی ئه‌مریكی له كوردستان له شاری دهۆك دیدارێكی پێنج پانێڵی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ست پێكرد و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت؛ مه‌سرور بارزانی گوتی: "من پێم وایه كات دره‌نگیشه بۆ باسكردنی سه‌ربه‌خۆیی، هه‌موو كات قسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كاتییه‌تی، به‌داخه‌وه بۆچوونی من پێشتر هه‌ركه‌س باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كردبا گله‌ییان لێ ده‌كردین، هه‌رچه‌نده ئێمه خاوه‌ن ههقیشین، وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باسی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین، ئه‌وانه‌ی هه‌قی ئێمه‌یان داگیركردبوو فشاریان ده‌خسته سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باسه نه‌كه‌ین".
مەسرور بارزانی كه سه‌رباری سه‌رپه‌رشتیاریكردنی بۆ باڵاترین پۆست له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هاوكات سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكییه له كوردستان له شاری دهۆك كه ئه‌مڕۆ دیدارێكی فراوانی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ركابه‌رایه‌تی و دهرفهتهكانهوه سازكرد و تێیدا ده‌یان كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی دیاری هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش ئاماده‌ی بوون. مەسرور بارزانی له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "ئه‌م كۆنفڕانسه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ترسه بشكێت و میلله‌تی كورد داوای هه‌قی خۆی بكات، ئه‌و هه‌قه خوا داوییه‌تی".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا روونی كرده‌وه كه هیچ ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی نه‌ماوه و ته‌نها كورد بۆخۆی ئاسته‌نگه ئه‌گه‌ر هه‌بێت و، له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "ئه‌وه‌ی من بینیم هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانن میلله‌تی كورد مافی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه و زیاتر ده‌مێنێته‌وه سه‌ر بڕیاری خودی كورد، ئومێده‌وارم ئه‌و بڕیاره زوو بدرێت، ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی مابێت ئه‌وا خودی كورد خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر نا هیچ ئاسته‌نگێك نییه".
ده‌رباره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی گرووپی چه‌كداری عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق كه گرووپێكی چه‌كداری شیعه‌كانه و قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات بارزانی له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی قسه‌كانی داوه‌ته‌وه".