عێراق

قوباد تاڵەبانی لە‌گە‌ڵ سە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسانی كوردستان كۆبوویە‌وە‌

- جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی: "داوام لێكردن كار بكە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی لە‌ داھاتوودا كۆنگرە‌ی سە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسان ببە‌ستن و لەمەشدا ئێمە‌ ھاوكاریان دە‌بین".

Sarmand Hameed  | 27.01.2022 - نوێکردنەوە : 27.01.2022
قوباد تاڵەبانی لە‌گە‌ڵ سە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسانی كوردستان كۆبوویە‌وە‌

Arbil

هەولێر-AA

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لە‌گە‌ڵ سە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسانی كوردستان كۆبوویە‌وە‌ و لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی مافی رۆژنامە‌نووسان كراوە.

قوباد تاڵەبانی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، نووسیوویەتی: "لە‌گە‌ڵ سە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسانی كوردستان كۆبوومە‌وە‌، پێكە‌وە‌ باسمان لە‌ پرسی؛ مافی رۆژنامە‌نووسان كرد و بە‌تایبە‌ت راگرتنی باڵانسی جێندە‌ری لە‌ كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن و پاراستنی ژنان و كچانی میدیاكار لە‌ھە‌ر ھە‌ڕە‌شە‌ و توندوتیژییە‌ک كە‌ رووبە‌ڕوویان دە‌بێتە‌وە‌".

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە: "ھە‌ر لە‌و چوارچێوە‌یە‌شدا، جە‌ختمان كردە‌وە‌ لە‌سە‌ر گرنگی كاركردن بە‌ یاسای كاری رۆژنامە‌گە‌ری و ھە‌مواركردنە‌وە‌ی بە‌ جۆرێک كە‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌م سە‌ردە‌مە‌ی دیجیتاڵ میدیا‌دا بگونجێت".

قوباد تاڵەبانی هەروەها نووسیوویەتی: "داوام لێكردن كار بكە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی لە‌ داھاتوودا كۆنگرە‌ی سە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسان ببە‌ستن و لەمەشدا ئێمە‌ ھاوكاریان دە‌بین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın