عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. گیانلەدەستدانی 70 كەسی دیكە بە كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و 724 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 70 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە".

Zana Natık Kerem  | 29.09.2020 - نوێکردنەوە : 29.09.2020
عێراق.. گیانلەدەستدانی 70 كەسی دیكە بە كۆرۆنا تۆماركرا

Arbil

بەغدا ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و 724 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و 70 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 70 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 724 كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، چوار هەزار و 28 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 358 هەزار و 290 كەس و لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 122 كەس گیانیان لەدەستداوە و 288 هەزار و 812ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın