Zana Natık Kerem
13 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی بۆرودمانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین کوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی (F-16)ی عێراق لە میانی ئەنجامدانی چوار ھێرشدا، ژمارەیەک حەشارگەی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بۆردومانکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، وێرای خاپوورکردنی چەند حەشارگەیەک، ھەروەھا ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون.