Zana Natık Kerem
13 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
پارێزگاری دھۆک، عەلی تەتەر جارێکی دیکە داوای کرد کە کۆتایی بھێندرێت بە بوونی پەکەکە لەو پارێزگایە.
عەلی تەتەر لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە پەراوێزی کردنەوەی نەخۆشخانەیەک لە ناحیەی دێرەلوک گوتی: "چەکدارانی پەکەکە خەڵکی دھۆک نیین و ئەوان بێگانەن و پێویستە کۆتایی بە بوونی ئەوان بهێندرێت لە پارێزگاکە".
گوتیشی: "بەهۆی ئەوەی چەکدارانی پەکەکە ھەژموونی خۆیان لە بەرزاییەکانی قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک سەپاندووە، نەتواندراوە ھیچ پڕۆژەیەک لە ناوچەکە جێبەجێ بکرێت".
پارێزگاری دھۆک، عەلی تەتەر لە چواری تشرینی دووەمی رابردوو دوای تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێنراوی پەکەکە بە کاروانێکی ھێزەکانی پێشمەرگە کە بەھۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون، داوای کۆتایھێنان بە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە کردبوو.