09 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2020
بەغدا - AA
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند کە لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان-دا لە گۆڕەپانی خەلانی ناوەڕاستی بەغدا، سێ خۆپیشاندەر کوژران و ٤٤ی دیکەش برینداربوون.
لەوبارەوە ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، فازڵ غەڕاوی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە رووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان-دا لە گۆڕەپانی خەلانی روویدابوو.
فازڵ غەڕاوی باسی لەوەیشکردووە کە لەمیانی رووبەڕووبوونەوەکەدا، سێ خۆپیشاندەر کوژراون و ٤٤ی دیکەش برینداربوون.
ماوەی چەند هەفتەیەکە لەمیانی خۆپیشاندانەکانی دژبە حکوومەت و پارتە دەسەڵاتدارەکان، ناوە ناوە رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی خەلانی لە ناوەڕاستی بەغدا روودەدات.
هێزە ئەمنییەکان هەوڵدەدەن بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللـەی پلاستیک و راستەقینە بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەکان بەرد باران دەکەن.