Zana Natık Kerem
09 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2020
بەغدا - AA
سەرکۆماری عێراق، بهرههم ئەحمەد ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی کرد لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین هینیس بلاسخارت.
بەپێ راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆکراوە دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی گشتی و جموجۆڵی ئاشتییانە لە وڵات و دووپاتیشکرایەوە لەسەر پشتیوانیکردنی (UN) لە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کە لە ئاست خواستەکانی گەلانی عێراق بێت و داواکاریەکانیان جێ بەجێ بکات هەر لەدەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر و شکۆمەند.
لە دیدارەکەدا هەروەها گفتۆگۆ کراوە لەبارەی چۆنیەتی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگای کۆمەککردنی کاری دامەزراوە تەندروستییە تایبەتییەکانی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها بەرجەستەکردنی هوشیاری بنەماکانی مافی مرۆڤ و فەراهەمکردنی ئازادی بیروڕا.