Haydar Karaalp
21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا- AA
ژماره‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له عێراق كوژراون بۆ ١٠ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، عه‌لی به‌یاتی، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له ئه‌نجامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان، ١٠ خۆپیشانده‌ر كوژراون.
عه‌لی به‌یاتی باسی له‌وه‌شكرد له ئه‌نجامی ئه‌و گرژیی و ئاڵۆزییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌وه، ١٥٩ كه‌سی دیكه برینداربوون كه ٢٤یان له هێزه ئه‌منییه‌كانن.
له رۆژی ١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ه‌وه تا ئێستا خۆپیشاندانه‌كانی دژی حكوومه‌تی عێراق به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی، بوونی گه‌نده‌ڵیی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی وڵات، درێژه‌یان هه‌یه.