Fakhradın Ibrahım Mohammad
22 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
هه‌ولێر - AA
شاندێكی ئاژانسی ئانادۆڵو به سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی به‌شی سۆرانی، خه‌یروڵڵا سارۆهان سه‌ردانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان ئایدن مه‌عروف-یان كرد.
له دیدارێكدا، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، ئایدن مه‌عروف وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان و هیوای سه‌ركه‌وتنیان، كورته باسێكی له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانیان كرد.

ئایدن مه‌عروف باسی له ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد كه به تایبه‌تی دوای هێرشی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم و عێراق كه له‌ناویاندا پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له پلانیاندایه زۆرترین هاوكاری ئه‌و كه‌مینانه بكه‌ن و له‌ئێستادا له كه‌مپه‌كاندا یارمه‌تیان بدرێت و دواتر هه‌وڵ بدرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و زێدی خۆیان.
ئایدن مه‌عروف له‌م چواجێوهیهدا ئه‌ركی میدیای به گرنگ زانی و به تایبه‌تیش سوپاسی ماندوبوونی ئاژانسی ئانادۆڵوی كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی به‌شی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، خه‌یروڵڵا سارۆهان وێڕای سوپاس بۆ پێشوازیكردن له شاندی ئاژانسی ئانادۆڵو، هه‌رده‌م ئاماده‌بوونی ئاژانسی كه له‌م ئاراسته‌یه‌دا له رووی كاری میدیایی به ئه‌رك و ئامانجی ئاژانس پێناسه كرد.
خه‌یروڵڵا سارۆهان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت وێنه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه ژیان له هه‌رێمی كوردستان بۆ رای گشتی جیهان بگوازنه‌وه و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خوازیاری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی زیاترن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌رپرسی به‌شی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو دواتر باسی له كاروچالاكییه‌كانی به‌شی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆلو كرد و رایگه‌یاند، "به‌ره‌و یادی ١٠٠ ساڵه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌چین و ئه‌وه هانده‌رمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له گه‌یاندنی زانیاری راسته‌قینه به رای گشتی".