عێراق

عێراق.. پێشنیازەکانی مەقتەدا سەدر سەبارەت بە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان

- وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان بدات، هاوکات سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ژمارەیەك پێشنازی سەبارەت بە پرۆژە یاساكە پێشكەشكرد.

11.12.2019 - نوێکردنەوە : 12.12.2019
عێراق.. پێشنیازەکانی مەقتەدا سەدر سەبارەت بە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان

Iraq

بەغدا ــ AA

سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر نامەیەكی ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە كە تیایدا ژمارەیەك پێشنیازی سەبارەت بە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان كە چاوەڕان دەكرێت ئەمڕۆ چوارشەممە دەنگی لەسەر بدرێت، خستووەتەڕوو.

لەوبارەوە ساڵح محەمەد عێراقی نزیك لە سەركردەی رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردووەتەوە كە موقتەدا سەدر ژمارەیەك پێشنیازی تایبەت بە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان پێشكەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە کە تیایدا ئەندامانی ئەنجوومەن هاندەدات دەنگ لە بەرژەوەندی یاسایەك بدەن كە سوودی بۆ گەل هەبێت.

لە پێشنیازەكانی موقتەدا سەدر-دا هاتووە "پێویستە خۆكاندیدكردن بۆ بۆ هەڵبژاردنەكان لەهەر پارێزگایەك، تاكە كەسی بێت بەڕێژەی سەد لەسەد لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دەنگدەران".

هەروەها موقتەدا سەدر لەچوارچێوەی پێشنیازەكانیدا داوایكردووە کە دەنگدان لە دەرەوە هەڵبوەشێندرێتەوە ئەگەر بەشێوەی كاتیش بێت یان زۆر بەباشی وردبینی بۆ بكرێت، یان بەپێی توانا دەنگدەران لە دەرەوە بۆ دەنگدان بگەڕێندرێنەوە ناوەوەی وڵات، داوایشی کردووە رێکارەکانی تایبەت بە دەنگدانی لایەنەكانی ئەمنی بە باشی بگیرێنەبەر".

سەبارەت بە ئەنجوومەنی پارێزگاكانی-یش، سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر پێشنیازیكردووە لە هەر پارێزگایەك سێ‌ كەس هەڵبژێردرێت كە ئەوانیش پارێزگار و جێگرەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا، چونكە وەك خۆی ئاماژەی بۆ دەكات ئەوە دەبێتە جێگەی رەزامەندی گەل.

موقتەدا سەدر هۆشداریشیداوە لە ئەگەری دەنگنەدان لەسەر پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان یان دواخستنی و رایگەیاندووە ئەگەر ئەوە رووبدات ئەو كات گەل قسەی خۆی دەبێت.

دوێنێ‌ سێشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو كە ئەمڕۆ چوارشەممە، پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان دەخاتە دەنگدانەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın