11 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، تەرمی چالاكوانێكی مەدەنی كە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە رفێندرابوو لە باكووری بەغدا دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێوارەی دوێنێ سێشەممە چالاكوانی مەدەنی، نەجم ئەللامی لە میانی گەڕانەوەی لە گۆڕەپانی تەحریر بۆ ماڵەكەی لە ناوچەی شەعب باكووری بەغدا، رفێندرابوو".
ئاشكراشیكرد كە تەرمی نەجم ئەللامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەورووبەری ماڵەكەی دۆزراوەتەوە كە گوللـەیەك بەر سەری كەوتووە.
دوو رۆژ لەمەوبەر ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە ناوچەی باروودی ناوەڕاستی شاری كەربەلا دەستڕێژی گوللـەیان لە چالاكوانی خۆپیشاندانەكان، فاهم تائی كرد و كە بەهۆیەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوە دەكرێت كە لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا، زنجیرەیەك كردەی كوشتن و رفاندن دژبە چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەنجامدراون.
پشتبەستن بە ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە دەستپێكی خۆپیشاندانەكان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكەی عێراق كە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە، نزیكەی ٤٨٥ كەس كوژراون و ١٧ هەزاری دیكە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.