18 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2020
AA
لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی شاری بەغدا پایتەختی عێراق کە بینا حکوومییەکانی لێیە، چوار کاتیۆشا کەوتنە خوارەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق لە روونکردنەوەیەکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا بڵاوی کردەووەتەوە رایگەیاندووە کە کاتەکانی شەو چوار کاتیۆشا کەوتوونەتە ناوچەی سەوز لە بەغدا، بەڵام ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانیی یان ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا باس لەوە کراوە کە ھێرشەکە لە ناوچەیەکی نزیک لە سەربازگەی رەشید باشووری بەغدا ئەنجامدراوە، سەکۆی ئاراستەکردنی مووشەکەکانیش لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا کە ئاسایشێکی پتەوی ھەیە و زۆربەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی تێدایە بەتایبەتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ناو بە ناو رووبەڕووی ھێرشی مووشەکی دەبێتەوە.
ئەگەر حکوومەتی عێراق روونکردنەوەیەکی روونیش نەدات لەبارەی ئەوەی کە کێ لە پشت ئەو ھێرشانەوەیە، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە گرووپەکانی میلیشیا شیعە عێراقییەکان کە نزیکن لە ئێران دەستیان لەو ھێرشانەدا ھەیە.