21 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
لە عێراق لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا ٨٧ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ گيانيان لەدەستداوە و هەزار و ٦٤٦ حاڵەتى نوێی تووشبوون، تۆماركراوە.
له راگهیهنراوێكدا كە لەلایهن وەزارەتى تەندروستيى عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژه بهوهكراوه لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا ٨٧ تووشبووى ديكەى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەو شێوەيە كۆى گشتى گيانلەدەستدان بەهۆى كۆرۆناوه، بۆ هەزار و ١٠٠ بەرزبووەتەوە.
هاوكات هەزار و ٦٤٦ حاڵەتى نوێی تووشبوون تۆماركراوە و كۆى گشتیى حاڵەتەكانى تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق بۆ ٣٠ هەزار و ٣٦٨ حاڵەت بهرزبووهتهوه. راگەيەنراوەكە ئاماژەى بەوەشكردووه، ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ١٣ هەزار و ٩٣٥ بەرزبووەتەوە.
لەلايەكى ديكەوە، ليژنەى تەندروستى لە پەرلەمانى عێراق رايگەياند، حاڵەتەكانى ڤايرۆسی كۆرۆنا توانای دارايى و لۆجيستيى وەزارەتى تەندروستى تێپەڕاندووە.
ليژنەكە ئاماژەى بەوەشكردووە، چەند تێبينييەكيان هەيە لەسەر هۆكارەكانى ئەو هەڵكشانە لە ژمارەى تووشبووان و لە نزيكترين كاتدا پێشكەشى سەرۆكوەزيران، مستەفا كازمى دەكەن.
ليژنەى تەندروستى لە پەرلەمانى عێراق داوايان لە هاووڵاتيانيش كردووه، هاوكاريى دامەزراوە تەندروستييەكان بكەن لە بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنادا.