Muhammed Ali Kamal
21 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی له به‌غدا رایگه‌یاندووه: "ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و به ڕێككه‌وتنێكى گشتگيرى جێى ڕه‌زامه‌نديى هه‌ردوولا كه ئارامى و سه‌قامگيرى، دادپه‌روه‌رى و پێشكه‌وتن بۆ ئێستا و داهاتووى هاوبه‌شمان دابين بكات، كێشه‌كان به يه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكه‌ين".
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، نێچيرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سهرۆكايهتییهكهی عێراق و سه‌ركرده و لايه‌نه سیاسییه‌كان، كێشه و بهرپرسيارييهتييهكانى به هاوبه‌ش بۆ هه‌موو عێراقييان له قه‌ڵه‌م داوه و رایگه‌یاندووه: "هه‌موومان يه‌ك چاره‌نووسمان هه‌يه و كێشه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى هه‌موو عێراقييهكانه. دواى ئه‌زموونى تاڵى چه‌ندين ساڵى گرفت و كێشه‌ى نێوان هه‌ردوولا، ئيتر ده‌بێ نهچينهوه سه‌ر رابردوو، به‌ڵكو ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و به رێككه‌وتنێكى گشتگيرى جێى ره‌زامه‌نديى هه‌ردوولا كه ئارامیی و سهقامگيریى، دادپه‌روه‌ریى و پێشكه‌وتن بۆ ئێستا و داهاتووى هاوبه‌شمان دابين بكات، كێشه‌كان به يهكجاریى چاره‌سه‌ر بكه‌ين".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له سه‌ختیی دۆخه‌كه و ته‌حه‌دييه‌كان كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: "ده‌كرێت قه‌يرانه‌كان بكرێنه ده‌رفه‌ت بۆ هاوكارى و پێكه‌وه‌كاركردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سه‌ختى و قه‌يرانه‌كانى ئێستاى وڵاتيش بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى هه‌مووانه و به‌رده‌واميى كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌نێكدا نييه، هه‌موومان پێكه‌وه به هاوكارى، ده‌توانين بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش له‌سه‌ر شێوازێكى به‌ڕێوه‌بردنى باشترى وڵات تا خزمه‌ت به هه‌موو هاووڵاتيان بكرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌رێمی ده‌ربڕیوه ته‌واوى كێشه و دۆسيه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵی له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به ره‌چاوكردنى سيستمى فيدراڵى و ماف و ئه‌ركه‌كان و ئهولهوييهتى بارى ههنووكهييى ژيان و بژێوى هاووڵاتيان چاره‌سه‌ر بكات، و جه‌ختی له گرنگی و پێویستیی رۆڵى سه‌ركرده و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق بۆ پشتگيریى له گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر و گه‌يشتن به رێككه‌وتن كردووه‌ته‌وه به ئه‌ركى هه‌مووان زانیوه.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، سه‌ركرده و لايه‌نه عێراقييه‌كان وێڕای پشتگیری‌یان له بۆچوونه‌کانی نێچيرڤان بارزانی، سه‌ردانه‌که‌یان له‌م كات و دۆخه‌دا به په‌يامێكى ئه‌رێنى و هه‌نگاوێگى دروستى هه‌رێمى كوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا و په‌رۆشی و جددییه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له قه‌ڵه‌مداوه و خۆشحاڵييان به ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان و گه‌يشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵی ده‌ربڕیوه.
ئه‌وه‌ش وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه، كه نێچيرڤان بارزانى، پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ له يه‌كه‌م رۆژى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا به ئاماده‌بوونى جێگرانى سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكوه‌زيران، سهركۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق و نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانیى، عه‌مار حه‌كيم، سه‌رۆكى ليستى فه‌تح، هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا، نورى ئه‌لمالكى، و ده‌سته‌ى سياسيى ره‌وتى سه‌در كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆتایی هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ئێستاى وڵات و ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌تى نوێی فيدراڵی، قه‌يرانى دارايى و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و فراوانبوونى جموجووڵ و هێرشه‌كانى داعش له عێراق، گرنگيى هاوكاریى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، رۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پاراستنى سه‌روه‌ریى و سنووره‌كانى وڵات و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ناوچه‌كه و جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، تاوتوێكراون.