Zana Natık Kerem
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2022
ھەولێر ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند کە قایمقامی قەزای سامەڕا، مەحمود خەڵەف ئەحمەد بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی، بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە دادگای تاوانەکانی سەڵاحەددین سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ مەحمود خەڵەف ئەحمەد دەرکردووە، ئەوەیش بەتۆمەتی ئەوەی کە ناوبراو بڕە پارەیەکی لە ھەژماری بانکیی پارێزگای سەڵاحەددین راکێشاوە و بۆ بەرژەوەندیی خۆی خەرجی کردووە کە ئەوەیش زیانی بە سامانی گشتیی گەیاندووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە دادگا پشت بەستن بە ماددەی ٣١٨ی یاسای سزاکانی عێراق ژمارە ١١١ بۆ ساڵی ١٩٦٩، ئەو سزایەی بۆ ناوبراو دەرکردووە.
لە ماددەی ٣١٨ی یاسای سزاکانی عێراق ژمارە ١١١ بۆ ساڵی ١٩٦٩، ئاماژە بەوە کراوە ھەر بەرپرس و فەرمانبەرێک کە لە دامەزراوە گشتییەکاندا خزمەت دەکات ھەوڵ بدات بۆ بەرژەوەندی خۆی و کالایەنێک ربکات و بەنیازی خراپ زیان بەو دامەزراوەیە بگەیەنێت کە خزمەتی تیایدا دەکات، بە زیندانیکردن سزا دەدرێت.