Heman Hussein Yaseen
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2022
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لەمەودوا، ھێڵی گەرمیی پەیوەندیکردن بە تیمەکانی پشکنین و بەھاناوەچوون بریتییە لە ژمارە ٤٤٠.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "سەرجەم ھاووڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا لە ئەمڕۆوە نۆی ئاداری ٢٠٢٢، ژمارەی پەیوەندیی بۆ هێڵی گەرمی ھاتوچۆ بریتیی دەبێت لە ژمارە ٤٤٠ لەبری ژمارە ١٨٨ کە پێشتر بەکاردەهات".
ئەوەشخراوەتەڕوو کە لە کاتی پێویست و داواکردنی تیمەکانی پشکنین و بەھاناوەچوونی هاتوچۆ، پەیوەندی بەم ژمارەیە تازەیە بکەن.