Zana Natık Kerem
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2022
ھەولێر ــ AA
لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، دوو تیرۆریست و ٢٠ تۆمەتبار دەستگیرکران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندوێکدا ئاماژەی بەوەد داوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکە ئەنجامداوە.
باسی لەوەش کردووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دوو تیرۆریست کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون، هەروەها ٢٠ تۆمەتبار دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ھەروەھا ئەوەیش خستووەتەڕوو کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەستگیرکراوەکاندا، گیراوەتەبەر.