Haydar Karaalp
04 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2019
به‌غدا – AA
له میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری نه‌جه‌ف باشووری عێراق كه دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن، جارێكی دیكه بینای كۆنسولخانه‌ی ئێران له شاره‌كه سووتێندرا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی ناوخۆی عێراقدا بڵاوكراونه‌ته‌وه له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دژبه حكوومه‌ت، بۆ جاری سێیه‌م بینای كۆنسولخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف سووتێندراوه.
پێشتر بینای كۆنسولخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف دووجاری دیكه سووتێندراوه.