جێگری به‌غدادی ئه‌بو خه‌لدون له كه‌ركووك ده‌ستگیركرا
- تیرۆریست ئه‌بو خه‌لدون، جێگری ئه‌بو به‌كر به‌غدادی سه‌رده‌سته‌ی كوژراوی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له كه‌ركووك ده‌ستگیركرا.
Iraq
به‌غدا - AA
تیرۆریست ئه‌بو خه‌لدون، جێگری ئه‌بو به‌كر به‌غدادی سه‌رده‌سته‌ی كوژراوی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له كه‌ركووك ده‌ستگیركرا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سوپای عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگری هێزه‌كانی پۆلیس له ناحیه‌ی حه‌ویجه ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر شوققه‌یه‌ك ئه‌نجامداوه و ئه‌بو خه‌لدون-یان ده‌ستگیركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌بو خه‌لدون ناسنامه‌یه‌كی ساخته‌ی به‌ناوی شه‌علان عوبێد هه‌ڵگرتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌یش كراوه کە ئه‌بو خه‌لدون کە جێگری به‌غدادی بووه، هه‌روەها ئه‌میری سه‌ربازیی ویلایه‌تی سه‌ڵاحه‌ددین بووه.
سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر خانوویه‌ك له گونده‌واری پارێزگای ئیدلب له باكووری سووریا كوژرا.
به‌رپرسانی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراق له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش راگه‌یاند، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شانه نووستووه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ناو به ناو كرده‌ی تیرۆریستیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن