Zana Natık Kerem
08 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
حکوومەتی عێراق، ستراتیجییەتی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پەسەندکرد.
لەمبارەیەوە ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاریداوە بە پەسەندکردنی ستراتیجییەتی نیشتمانیی بۆ دەستپاکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە لە لەلایەن دەستەی دەستپاکی فیدراڵییەوە ئامادەکرابوو و ھاتووە:
"پەسەندکردنی ستراتیجییەتی نیشتمانیی بۆ دەستپاکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، دەبێتە مایەی پتەوترکردنی ھەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی".
لە راگەیەنراوەکەدا وردەکاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی ستراتیجییەتی نیشتمانیی بۆ دەستپاکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، نەخراوەتەڕوو.