Abdulhameed Husseın Karam
18 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2020
ھەولێر - AA
لەچوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) ، عێراق راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ھەفتەیەکی دیکە درێژکردەوە.
لە راگەیەنراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تـــــا رۆژی ٢٤ی نیسان درێژکردەوە.
ھەروەھا بە پێی راگەیەنراوەکە بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمى كوردستانى دەگرێتەوەو ھەتا ٢٠٢٠/٤/٢٤ بەردەوام دەبێت.
بڕیارەکە گەشتی فڕۆکەکانی مانگی سووری نێودەوڵەتی و سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەکان و فریاگوزارییيەکان و بارھەڵگر(کارگۆ) ناگرێتەوە.