Zana Natık Kerem
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
بەغدا ــ AA
سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی رایگەیاند، ھێزی دەریاوانی ئێران دوو راوچی عێراقی ئازاد کرد کە چەند رۆژێک لەمەوبەر سنووری دەریایی ئەو وڵاتەیان لە شەتولعەرەب بەزاندبوو.
ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، ملازم محەمەد خەڵەف لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھێزێکی دەریاوانی ئێران، دوو راوچی عێراقییان رادەستی ھێزی دەریاوانی عێراق کرد کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بە ھۆی بەزاندنی سنووری دەریایی ئێران لە ناوچەی شەتولعەرەب دەستگیرکرابوون".
محەمەد خەڵەف ئاماژەی بەوەشدا کە ھێزی دەریاوانی عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دوو راوچییەکە دەستپێکردووە تا بزانرێت لەبەر چی ھۆکارێک سنووری دەریایی ئێران-یان بەزاندبوو.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە سەرجەم راوچییەکان نەخشە و زانیارییان لە بەردەستدایە کە لە رێگەیەوە سنووری عێراق دیاری دەکات کە ناکرێت بیبەزێنن.