05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
بەغدا ــ AA
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز رایگەیاند کە بەنداوی ئەلیسۆ، یەکێکە لە پڕۆژە سراتیجییە گەورەکانی تورکیا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا، فاتیح یڵدز گوتی: "ھەروەک چۆن عێراقییەکان، پێویستیان بە ئاوە، ئێمەش بەرژەوەندی خۆمان ھەیە".
سەبارەت بە رەخنە و گلەیی عێراقییەکان لە بەرامبەر گرتنەوەی ئاو لە لایەن تورکیاوە، فاتیح یڵدز گوتی: "ئێمە باش لە رەخنە و گلەیی عێراقییەکان لە بەرامبەر گرتنەوەی ئاو تێدەگەین، ئێمەش لەو رووەوە بەرژەوەندی خۆمان رەچاو کردووە".
لەبارەی پڕۆژەی ئەلیسۆ، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ئاماژەی بەوەدا کە بەنداوی ئەلیسۆ، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجییە گەورەکانی تورکیا و گوتی: "گرتنەوەی ئاو لە لایەن تورکیاوە، کاردانەوەی عێراقییەکانی لێکەوتووەتەوە".