جيهان

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: "بڕیارەکە پشتڕاست دەکەینەوە"

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتح یڵدز رایگەیاند کە چاوەڕێی ئەوە دەکەن بڕیاری پەیوەندیدار بە ھەڵگرتنی خاڵەکانی گومرکی ناوخۆیی عێراق لە گۆڕەپانیش پێشتڕاست بکرێتەوە.

Abdullah Shukur  | 18.02.2019 - نوێکردنەوە : 18.02.2019
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: "بڕیارەکە پشتڕاست دەکەینەوە"

Baghdad

بەغدا - AA

باڵیۆزی تورکیا لە شاری بەغدا، فاتیح یڵدز رایگەیاند کە چاوەڕێی ئەوە دەکەن بڕیاری پەیوەندیدار بە ھەڵگرتنی خاڵەکانی گومرکی ناوخۆیی عێراق لە گۆڕەپانیش پێشتڕاست بکرێتەوە.

فاتیح یڵدز لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی، فوئاد حوسێن ئەنجامداوە و لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا فوئاد حوسێن ھەڵگرتنی خاڵەکانی گومرک لە دوێنێ ئێوارە بەملاوە پشتڕاستکردووەتەوە و ئەوەیشی راگەیاندووە کە ئیتر لە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل (خابوور) پێناسەی نوێی گومرگی جێبەجێ دەکرێ.

یڵدز جەختیشی لەوە کردەوە کە فوئاد حوسێن رایگەیاندووە کە چاودێری پرسەکە دەکەن و گوتیشی: "ھەروەکو جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، حوسێن ئاماژەی پێداوە، چاوەڕێ ئەوە دەکەین کە ھاوردەکارانمان بابەتی ھەڵگرتنی یان ھەڵنەگرتنی خاڵە گومرکییەکانی ناوخۆ یان پرسی جێبەجێکردنی یان جێبەجێ نەکردنی پێناسەی نوێی گومرگی لە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل پشتڕاست بکەنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın