جيهان

سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل ھەڵوەشاندەوە

بێنیامین ناتانیاھو کە رایگەیاندبوو "بەشێکی پۆڵۆنییەکان لە سەردەمی ھۆلۆکۆست ھەماھەنگیان لەگەڵ نازییەکان کردووە"، سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا، ماتیۆز مۆراویک رایگەیاند کە بەشداری لە کۆبوونەوەی "گرووپی ڤیشەگارد" لە ئیسرائیل ناکات.

Abdullah Shukur  | 17.02.2019 - نوێکردنەوە : 18.02.2019
سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل ھەڵوەشاندەوە

Quds

قودس - AA

بەھۆی لێدوانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو کە رایگەیاندبوو "بەشێکی پۆڵۆنییەکان لە سەردەمی ھۆلۆکۆست ھەماھەنگیان لەگەڵ نازییەکان کردووە"، سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا، ماتیۆز مۆراویک رایگەیاند کە بەشداری لە کۆبوونەوەی "گرووپی ڤیشەگارد" لە ئیسرائیل ناکات.

بەپێی ئەو ھەواڵەی لە راگەیاندنەکانی ئیسرائیل بڵاوبوونەتەوە، سەرۆکوەزیران مۆراویک بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ھاوتا ئیسرائیلییەکەی، ناتانیاھو کردووە و پێی رایگەیاندووە کە بەشداری لە کۆبوونەوەی "گرووپی ڤیشەگراد" ناکات کە بڕیارە لەپاڵ پۆلۆنیا وڵاتانی چیک، سلۆڤاکیا، مەجەر لە ١٨-١٩ی شوبات لە قودس بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکەن.

راشگەیەندرا کە وەزیری دەرەوەی پۆڵۆنیا، جاسێک زاپوتاویک نوێنەرایەتی پۆلۆنیا دەکات لە کۆبوونەوەکە و ئەوەش ئاشکرا کرا کە لێدوانی بونیامین ناتانیاھو لە کاتی سەردانی بۆ شاری وارشۆ پایتەختی پۆلۆنیا کە رایگەیاندبوو "بەشێکی پۆڵۆنییەکان ھەماھەنگیان لەگەڵ نازییەکان" کردووە، بووەتە ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا.

دوای ئەوەی رۆژنامەی Jerusalem Post ئەوەی گواستبووەوە کە مەبەستی ناتانیاھو ئەوە بووە کە "گەلی پۆڵۆنیا ھەماھەنگی نازییەکانیان کردووە"، بووە ھۆکاری دروستبوونی بارگرژی لە نێوان ھەردوو وڵات.

سەرکۆماری پۆڵۆنیا، ئاندرێژ دودا و سەرۆکوەزیران، مۆراویک لە ھەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کاردانەوەیان لە بەرامبەر لێدوانەکانی ناتانیاھو نیشاندابوو.

لەلایەکی دیکەش باڵیۆزی ئیسرائیل لە وارشۆ بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی پۆڵۆنیا کرا و داوای روونکردنەوەی لێدوانەکەی ناتانیاھوی لێ کرابوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın