Fekry Hamdy Fadl Abdeen,Hamdi Yıldız,Hemın Othman Mohammed
18 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
ده‌وحه - AA
یه‌كێتیی زانایانی موسڵمانی جیهانیی، كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو له میانی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی له وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و باره‌یه‌وه یه‌كێتیی زانایانی موسڵمانی جیهانیی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی به‌شداریان له كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد ته‌واوی ئه‌و كارانه‌ی ئیسرائیل كه كردوونی و له قودس، كه‌رتی خۆرئاوا و شوێنه‌كانی دیكه ده‌یانكات له‌بیركردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "شاراوه نییه كه پرۆژه‌ی سیۆنیزم له‌سه‌ر پشێویه‌ك كار ده‌كات كه ئاسایش و سه‌قامگیری خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و ئوممه‌ت به كێشه و جه‌نگه‌كانه‌وه سه‌رقاڵده‌كات و دابەشی ده‌كات. هاوبه‌شی هاریكاری له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه. زانایانی ئوممه‌ت له 1950كانه‌وه تا ئیستا ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له میسر، عێراق، سووریا، مه‌غریب و وڵاتانی دیكه به سووكایه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌بینێت. جیهانی عه‌ره‌بی له یه‌مه‌ن، سووریا، لیبیا و وڵاتانی دیكه‌دا به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه كاولكاریانهوه به‌ده‌ست كێشه‌ی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌و جه‌نگانه خێری بۆ گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه نه‌هێناوه. وه‌ك چۆن مێژوو گه‌واهیده‌ری ئه‌وه بووه كه وازهێنان له مافه گه‌وره‌كان بووه‌ته هۆی دابەشبوونی ئوممه‌ت و زیادبوونی بێ متمانه‌یی له‌نێوان سه‌ركرده و گه‌له‌كانیان، هیچ كاتێكیش مێژوو لێبوورده نابێت".