Sarmand Hameed
06 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید کۆبوونەوە.
شاسوار عەبدولواحید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وێنەیەکی دیدارەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی "شکۆمەند بووم بە پێشوازییکردنم لە بەڕێز عەلی رەزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.