Sarmand Hameed
06 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ئەلینا رۆمەناوسکی تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆنیان کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، محەمەد حەلبوسی پێشوازیی کرد لە ئەلینا رۆمەناوسکی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و رێگەکانی گەشەپێدانی و پتەوکردنی هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی گشتی عێراق و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.