Haydar Karaalp
10 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا- AA
به‌غدا داوای له واشنتۆن كرد میكانیزمێک بۆ كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق ئاماده‌بكات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، داوایكردووه له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داویه‌تی بۆ وه‌ده‌رنانی هێزه بیانییه‌كان بە سوپای ئهمریكاشهوە له وڵاته‌كه، واشنتۆن شاندێك به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی میكانیزمی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان، ره‌وانه‌ی عێراق بكات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌ی به پۆمپیۆ راگه‌یاندووه كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان، بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حكوومه‌تی عێراق كایه‌ی ئاسمانییان به‌زاندووه و به گوته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران كه به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای گوتووه، ئه‌مه رێككه‌وتنی نێوان واشنتۆن و به‌غدا پێشێلده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا پۆمپیۆ باسی له‌وه‌كردووه کە به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و رێز له سه‌روه‌ریی عێراق ده‌گرن.
هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، له هه‌ریه‌ك له عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر، ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن وڵاته‌كه‌یان نه‌بێته گۆڕه‌پانی جه‌نگ.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی له درێژه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاندووه: "وه‌ك عێراق گرنگیی به پارێزگارییكردن له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و پاراستنی نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كان ده‌ده‌ین. هه‌ریه‌ك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات، گه‌شه‌پێدانی ئابووریی و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی عێراق، له كاره لهپێشینهكانمانن".