Zana Natık Kerem
18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، تۆمارکردنی شەش حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی رایگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لەمیانی ئەنجامدانی پکشنین بۆ ١٠٥ حاڵەتی گوماناوی دەرکەوتووە کە شەش حاڵەت پۆزەتیڤ بوون.
باسی لەوەشکردووە، ئەو شەش حاڵەتەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێنجیان لە بەری رەسافەی شاری بەغدا و حاڵەتەکەی دیکەشیان لە پارێزگای دیالە تۆمارکراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لە بەسرە تۆمارکراوە.
بەوەیش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەرزبوویەوە بۆ ١٦٤ کەس کە تا ئێستا ٤٣یان چاکبوونەتەوە و ١٢شیان گیانیان لەدەستداوە.