Fakhradin Ibrahim Mohammad
19 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
هێزه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازیی قائم-یان راده‌ستی سوپای عێراق كرده‌وه.
ئەمریکا لەچوارچێوەی هاوپه‌یمانییەتی نێوده‌وڵه‌تی دژبه تیرۆریستانی داعش بنكه‌ی سه‌ربازیی قائم له پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق به‌كارده‌هێنا.
له رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنه‌وەكه‌دا به‌رپرسان و فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق ئاماده‌بوون.
دەنگۆی ئەوە هەیە کە هێزه‌كانی بنكه‌ی سه‌ربازیی قائم، ره‌وانه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا ده‌كرێن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی پلانێكی دیاریكراودا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژانی داهاتوودا هه‌ریه‌كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی گه‌یاره له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و K1 له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، راده‌ستی سوپای عێراق بكه‌نەوە.