Zana Natık Kerem
05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
بەغدا - AA
فەرمانگەی تەندروستیی نەجەف رایگەیاند كە دوو حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی تۆماركردووە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە فەرمانگەی تەندروستیی نەجەف لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە تاقیگەكانی تەندروستیی نەجەف، پكشنین بۆ ١٨٠ حاڵەتی گوماناوی ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوەیشكراوە كە لە ئەنجامی پشكنینەكاندا، دەركەوتووە كە دوویان پۆزەتیڤ بوون و هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
بەمەش كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لە نەجەف تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە ٣٠٧ كەس، هەروەها شەش كەس لەو پارێزگایە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە نەجەف دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، گەیشتووەتە ٢٩٠ كەس.