Fariq Faraj Mahmood
06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2020
سلێمانی - AA
خەڵکی سڵێمانی سەرەڕای رەچاوکردنی رێکارەکانی تەندروستی، به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوویان لە پاركه‌كان کردووە.

ئاسۆ ڕۆسته‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو منداڵه‌كانی سه‌ردانی پاركهكایان كردبوو گوتی: "به نه‌فه‌سی نه‌ورۆزه‌وه هاتووم بۆ ئێره

سه‌لاح ستار له گه‌ڵ كچه‌كه‌ی په‌یام ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ به‌ده‌م ڕۆ كردنی نان و خۆراك بۆ ماسییه‌كانی ناو ده‌ریاچه ده‌ستكرده‌كه‌ی پاركی ئازادی گوتی، "هاوكات كه هاتین بیرمان لای ئه‌م ماسیانه‌ش بوو بۆیە هه‌ندێک خۆراكمان بۆ هێناون".

لە پارێزگای سلێمانی ١٣٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە ١٣٤ کەسیان چاک بوونەوە و چوار کەس گیانیان لەدەستدا. لە ئێستادا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە نەماوەتەوە و تاڕادەیەک ئاساییبوونەوەی ژیان لە ناو بازاڕ و خەڵکی شاری سلێمانی دەبیندرێت.