عێراق.. بەڕێوەبەری پۆلیسی زیقار لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
بەهۆی روودانی توندوتیژی و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق کە بەهۆیەوە سێ کەس کوژرا و ٦٠ی دیکە برینداربوو، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای زیقار لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
Baghdad
بەغدا - AA

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سەعد مەعن لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی زیقار، حازم وائیلی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
سەعد مەعن راشیگەیاند، لیوا عەودە سالم عەبود کراوە بە بەڕێوەبەری پۆلیسی زیقار.
ئەمڕۆ هەینی، لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەنێویاندا شاری ناسڕییە وەک پشتیوانی لە سەرکردەکەیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، گردبوونەوە.
لەوەتەی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ـەوە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەهۆیەوە حکوومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا.