عێراق.. فەرمانی مستەفا کازمی بۆ لێکۆڵینەوە لە توندوتیژی خۆپیشاندانەکانی ناسرییە
ـ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی فەرمانیدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو توندوتیژییەی کە لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ ھەینی لە ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار روویدا، پێکبھێندرێت.
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی فەرمانیدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو توندوتیژییەی کە لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ ھەینی لە ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار روویدا، پێکبھێندرێت.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەى فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقار، حازم وائیلی لە پۆستەکەی و ھاتووە"ھەروەھا مستەفا کازمی فەرمانیداوە بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو توندوتیژییەی کە لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ ھەینی ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار روویدا".
مستەفا کازمی ھەروەھا فەرمانی داوە بە قەدەغەی ھاتوچۆ و ھەڵوەشانەوەی مۆڵەتەکانی چەک ھەڵگرتن لە پارێزگای زیقار، ئەوەش بە مەبەستی رێگریکردن لە لێکەوتەکانی زیانگەیاندن بە ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا راشیگەیاندووە: "تێکدانی رەوشی عێراق لە بەرژەوەندیی وڵات نییە، جێگرەوەی یاسا و سیستەم و دادپەروەریی نییە، لە نێوانیاندا دادپەروەریی لە ھەمبەر ئەو خوێنەی کە رۆژی ھەینی رژاوە".
دوێنێ ھەینی لە میانی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لە نێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران روویدا کە بەھۆیەوە سێ کەس کوژرا و ٦٠ی دیکە برینداربوون.