Zana Natık Kerem
22 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
بەغدا ــ AA
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئامارێکی سەبارەت بە بەرھەمھێنانی نەوت لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ لە وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.
ئامارەکە لە لایەن دەزگای ناوەندی ئامار سەربە وەزارەتی پلاندانان بڵاوکراوەتەوە و تیادا ھاتووە:" بەرھەمھێنانی نەوت لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، گەیشتووەتە ٤٠٨ ملیۆن و ٥٨٥ ھەزار بەرمیل ".
لە ئامارەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ھەر لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، ٣٥٧ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە ھەر بەرمیلێکی بە ٦٠ دۆلار و چوار سەنت فڕۆشراوە.
حکوومەتی فیدراڵ لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، ھەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکووک دەستپێکردووە کە ماوەی ساڵێک بوو راوەستابوو.
عێراق بۆ دەستەبەرکردنی داھاتی ساڵانەی دەبێت بەڕێژەی ٩٧ لەسەدا نەوتی خاو ھەناردەی دەرەوە بکات.