İdris Okuducu,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
22 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
به‌غدا - AA
له‌دوای هێرشه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ سه‌ر گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانیی له عێراق كه سه‌ربازانی ئه‌مریكیشی تێدایه، ئاستی رێكاره ئه‌منییه‌كان له بنكه سه‌ربازییه‌كه به‌رزكرانه‌وه. كاربه‌ده‌ستانی سوپای ئه‌مریكاش باس له‌وه ده‌كه‌ن كاره‌كانیان له بنكه سه‌ربازییه ئاسمانییه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان ده‌كات و له میدیاكاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوورن له راستییه‌وه.
به‌هۆی هه‌ڵكشانی زیاتری رۆژانه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاستی رێكاره ئه‌منییه‌كان له بنكه‌ی ئاسمانیی سه‌ربازیی به‌له‌د كه ده‌كه‌وێته پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانیی عێراق داده‌نرێت، بۆ باڵاترین ئاست به‌رزكرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه جه‌نه‌راڵ فه‌لاح فارس له سوپای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد رێكاره ئه‌منییه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی بنكه‌كه توندكراونهتهوه و ده‌ورووبه‌ری بنكه ئاسمانییه‌كه به‌رده‌وام چاودێریی ده‌كرێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به شه‌و راگه‌یه‌نراوه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكادا ئه‌نجامدراون.
فارس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌موو جموجۆڵه ناپێویستییهكانیان كه‌م كردۆته‌وه و بڕیاره‌كه‌ش دوای ئه‌وه دراوه كه هه‌فته‌ی رابردوو سێ گوله هاوه‌ن ئاراسته‌ی ئه‌و بنكه‌یه كراون كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئێف-١٦ی عێراقی لێن.
لای خۆیشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنی هێزی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، عه‌قید كه‌ڤین واڵكه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه كارمه‌ندانیان له به‌له‌د ده‌كشێننه‌وه.
واڵكه‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بنكه ئاسمانییه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاسمانی به‌رده‌وامن، نووسیوویه‌تی: "تا ئێستا هیچ پلانێك له ئارادا نییه بۆ كشانه‌وه‌ی كارمه‌ندان له به‌له‌د".
واڵكه‌ر تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام ئاسایشی ته‌واوی كارمه‌ندانی هێزه ئاسمانییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌كانیش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشیان رێوشوێنی پێویست ده‌گیرێنه به‌ر.