Aref Yousef,Hamdi Yıldız
06 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیف لۆدریان ئه‌نجامداوه و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كردووه.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پهیوهندییهكهشهوه حكوومه‌تی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو كه عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه "به‌رپرسانی عێراق له دامه‌زراوه جیاوازه‌كاندا ئاماده‌كاری پێویستیان كردووه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق".
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسیان له ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق كردووه، لای خۆشیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه "پێویسته زیاتر بیر له‌م بابه‌ته بكرێته‌وه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هاوپه‌یمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی عێراقدا هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه‌كانی مه‌شق و راهێنانی به هێزه عێراقییه‌كان راگه‌یاند.
دوێنێش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژەیاسای كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق پەسەندکرا.