Ekip
07 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
ھەولێر - AA
دوو ئەفسەری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری شنگال لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە رفێندران.
بەپێیی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دوو ئەفسەری ھێزی پێسمەرگەی کوردستان بەناوەکانی فیرۆ میرزا عوسمان و بەدەل ئەمین عوسمان لە بازگەیەکی تیرۆریستانی پەکەکە لە نێوان کۆمەڵگای خانەسۆر و گوندی بارێ بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندراون.
ئەم دوو ئەفسەرە ئامۆزای یەکترن و، ئەمین عوسمان باوکی یەکێک لە رفێندراوەکان، بە میدیا خۆجێییەکانی راگەیاندووە کە، ھەر لە کاتی گەیشتنی دەنگۆی گرتنیان، چووینە لای بەرپرسانی پەکەکە و داوامان لێکردن ئازادیان بکەن، بەڵام پەکەکە ئینکاری ئەوە دەکەن کە ئەم دوو ئەفسەرە لە لای ئەوان بن.
ناوبراو ئەوەیشی گوتووە کە، ئێمە شایەدحاڵمان ھەیە، کە چەکدارانی پەکەکە ھەردوو ئەفسەرەکەی ھێزی پێشمەرگەی شنگالی گرتووە و ئێمە مۆڵەتێکمان بە پەکەکە داوە کە ئەگەر ئازادیان نەکەن ئێمە رێگای دیکە دەگرینە بەر.
ئەمە لە کاتێکدایە کە شەممەی رابردوو لەمیانی چوونی ھێزێکی پێشمەرگە لە بەشی ئەندازیاری سەربازیی ھەڵگرتنەوەی مین و بە مەبەستی پاراستنی ھاووڵاتییان لە مینە چێنراوەکانی پەکەکە سەردانی چیای مەتین-یان لە قەزای ئامێدی کردبوو، بەڵام کەوتنە بۆسەیەکی تیرۆریستانی پەکەکە و بە مووشەک لێیاندرا و، لە ئەنجامیشدا پێنج پێشمەرگە شەھیدبوون و چواری دیکەیش برینداربوون.