Heman Hussein Yaseen
08 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2021
ههولێر - AA
هێزهكانی بهرهنگاربوونهوهی ماددههۆشبهرهكانی سهر به بهڕێوهبهرایهتی گشتی ئاسایش له ههڵمهتێكدا لە شارۆچکەی عەنکاوەی شاری ھەولێر دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری ماددەی ھۆشبەر داگرت.
بەپێی زانیارییەکان ماددەکان لەجۆری زەڕنیخ و رەساس-ن و یەکەمجارە ئەم جۆرە ماددە لە ھەرێمی کوردستان دەستی بەسەردا بگیرێت و تا ئێستاش تەنیا لە ٢٠ وڵاتدا بوونی ھەیە.
ئەم ماددەیە تێکەڵ ماددەی دیکەی ھۆشبەر دەکرێت و بە تووتنی سپی ناوبانگی دەرکردووە و ھەندێکجار لەگەڵ نێرگەلە دەکێشرێت و ھەندێکجاریش دەخرێتە ژێر زمان و لەماوەیەکی کەمدا کەسەکە تووشی ئالوودەبوون دەکات و زیانێکی زۆری تەندروستیی ھەیە.
تا ئێستا پێنج کەس دەستگیرکراون کە سەرجەمییان بیانیین و گومان دەکرێت لە شوێنی دیکەیش ماددەی دیکەیان ھەبێت و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکان دان.
بەپێی زانیارییەکان بڕی ماددەی ھۆشبەری دەستبەسەرداگیراو زیاتر له ٣٠٠ کیلۆگرام دەبێت و لەنێو پاکەتی بچووککراوە بۆ ئەوەی گواستنەوە و ھەڵگرتنی ئاسان بێت.