Heman Hussein Yaseen
24 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2022
ههولێر - AA
بە بەشداری ٢١٠ کۆمپانیا، پێشانگای كهلوپهلی بیناسازیی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر کرایەوە.
لە رێورەسمێکدا لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان، سەروەر کەمال ھاواری و کۆنسولی تورکیا، ھاکان کاراچای و کۆنسوڵی ئێران لە ھەولێر، نەسروڵڵا رەشنوودی پێشانگای کەلوپەلی بیناسازی کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا کە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی پێنج وڵات لە بوارەکانی بیناسازییدا بەشدارن، پێشبینی دەکرێت چەندین گرێبەست و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی تیایدا واژوو بکرێت.
دوای رێوڕەسمەکە، ئامادەبووان سەردانی سەرجەم کۆمپانیا بەشداربووەکانیان کرد و لە نزیکەوە کەلوپەلە نمایشکراوەکانییان بینی.

بریکاری وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان سەروەر کەمال ھاواری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: ''بە مەبەستی خستنەڕووی بەرھەمە پیشەسازییەکان و ھاوکاریی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و بیناسازیی و کۆمپانیاکان، پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ بیناسازیی کرایەوە کە ٢١٠ کۆمپانیا بەشدارییان تێدا کردووە، لەو ژمارەیەش ٣٠ کۆمپانیای خۆماڵیین و ١٨٠ کۆمپانیاکەی دیکەش بریتیین لە کۆمپانیای، تورکی، چینی، میسری، ھیندی و ئێرانی، ھەروەھا کۆمپانیای عێراقیش تیایدا بەشدارە''.
گوتیشی: ''خوازیارین ھەموو کۆمپانیاکان ئەوانەی کوالێتیان بۆ ھەرێمی کوردستان گونجاوە، بتوانن لقەکانیان بکەنەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی بازرگانییان ھەبێت و ئێمەش ھاوکاری تەواویان دەبین''.
پێشانگاکە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا چەندین کەلوپەلی پێشکەوتووی بواری بیناسازیی تیایدا نمایشکراوە و سەرجەم کۆمپانیاکان تەواوی زانیارییەکانی سەر کەلوپەلەکانیان چاپ کردووە و لە دوو توێی نامیلکەیەکدا پێشکەیشی میوان، بازرگانان و ئەو کەسانە دەکەن کە سەردانیان دەکەن.